“كارنامەی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە بۆ خزمەتكردنی بوارە جیاوازەكانی ژیانە”

0
321
کەرکوک

SNN-عەلی حەمە سەعید

كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە ئاماژە بەوەدەكات ئەو بەرنامەیەی كە لیستەمەمان دایڕشتووە خزمەت بە هەموو سێكەتەرەكانی تایبەت بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان دەكات، منیش وەك پزیشكێك جەخت لە خزمەتكردنی زیاتری كەرتی تەندروستی دەكەمەوە بۆ هاووڵاتیان بە بێ‌ جیاوازی

سۆزان ئیبراهیم كاندیدی ژمارە 24 لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە 142 بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەرنامەیەی كە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە دایڕشتووە بەجۆرێكە كە خزمەت بە چین و توێژە جحیاوازەكان بكات بۆ ئەوەش ئەو كاندیدانەی كە لە لیستەكە بەربژێركراون هەركاندیدەو لە بوارێكی جیاواز پسپۆڕی هەیە و دەتوانێت خزمەت بكات، بۆیە لایەنێك كە بەلای ئێمەوە جێگەی گرنگە بەبەتی گرنگیدانە بە كەرتی تەندروستی لەو چوارچێوەیەشدا دەمانەوێت نەخۆشخانەیەكی نوێی 400 قەرەوێڵەیی لە ناوچە كوردنشینەكانی كەركوك دروستبكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرنامەشمان داناوە كە سەرەڕای دروستكردنی ئەو نەخۆشخانە نوێیە لە هەمان كاتیشدا نەخۆشخانەكانی دیكەی ناوچە كوردییەكان نۆژە بكەینەوە كە لە ئێستادا تاڕادەیەكی زۆر پەراوێزخراون پاشان بتوانین كەرەستەی پزیشكیان بۆ دابینبكەین، هاوكات هەر لەبواری پزیشكی ڤێرتەرنەریشدا بەرنامەمان هەیە ئەو نەخۆشییانە كۆنترۆڵ بكەین كە لە نیوان ئاژەڵ و مرۆڤدا دەگوازرێنەوە چونكە تەندروستی ئاژەڵان پەیوەستە بە تەندروستی هاووڵاتیانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this