په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى پێده‌نێنه قۆناغێكى نوێوه

لۆگۆى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له ماوه‌ى رابردوودا كۆبوونه‌وه‌ى چوارقۆڵى له‌نێوان سه‌رۆكى یه‌كێتى، جێگرانى سه‌رۆكى پارتى و قوباد تاڵه‌بانى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌چووه و ده‌شڵێت: “ئه‌ركى سه‌رشانى پارتى و یه‌كێتیيه كه به پله‌ى یه‌ك بگه‌نه لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش”.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى تشرینى دووه‌م، له‌میانى وتارێكدا كه له كۆڕبه‌ندى ئاشتى و ئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له زانكۆى ئه‌مریكى كوردستان له دهۆك پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند، “له ماوه‌ى رابردوو من و كاك بافڵ و كاك قوباد و كاك مه‌سرور و كاك هۆشیار زێبارى كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه، به‌هیواین ئه‌م كۆبوونه‌وانه له داهاتووشدا درێژه‌یان هه‌بێت”.
وتیشى: “ئه‌ركى سه‌رشانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه كه به پله‌ى یه‌كه‌م بگه‌نه لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش و كێشه و ناكۆكیيه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “كۆبوونه‌وه‌كانى رابردووى نێوان یه‌كێتى و پارتى زۆر باش بوون و پێویسته به‌رده‌وامبن. هیچ كێشه‌یه‌ك هێنده ئاڵۆز نییه كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، نێچیرڤان بارزانى ئاڵنگارییه‌كانى به “مه‌ترسیدار” ناوبرد و وتیشى: “مه‌ترسى و ئاڵنگارییه سیاسیيه‌كانى ئێستا زۆر له كێشه‌كان گه‌وره‌ترن و تاكه رێگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان بریتیيه له لێكتێگه‌یشتنى سیاسى”.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چاویان له‌وه‌یه كه هه‌مووان یه‌كڕیز و ته‌بابن، چونكه ئه‌وه تاكه رێگه‌ى پاراستنى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه له ماوه‌ى رابردوودا به‌ده‌ستهاتوون”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









