نوێترین زانیاری لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە سلێمانی

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئەوەی بڵاوكردەوە كە دەستبەسەر هەر ئۆتۆمبێلێكدا دەگرن كە بێسەرەتابێت و نادرێتەوە بە خاوەنەكەی، بەڵام وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیەیان بەدەستنەگەیشتووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان كە بە مەلیكە و شاهینە ناسراون.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەستیان بەسەردابگیرێت و نەدرێنەوە بە خاوەنەكانیان، بۆیە هیچ بڕیارێكیشمان لەبارەی گرتنەبەری رێكاری یاسایی دژی ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلی بێسەتایان هەیە پێنەگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە سنوری بەڕێوبەرایەتی سنوری پارێزگای سلێمانی كاردەكیەن و ئەركەكانمان هەر لەو سنورەشە، بۆیە هەر بەڕێوەبەرایەتییەكی دیكەی هەر پارێزگایەكی دیكەی هەرێم بڕیارێكی لەبارەی ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا بەدەست گەیشتووە و جیبەجێی دەكات ئەوە پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە و ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هیچ برێكی لەو شێوەیەمان بەدەست نەگەیشتووە.
وتەكانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە بەرلەچەند ڕۆژێك بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئەوەی بڵاوكردەوە كە هەر ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا لەسەر شەقامەكان ببینرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت و بە هیچ شێوەیەك نادرێتەوە خاوەنەكەی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









