رێبوار تەها: لە کەرکوک كۆتایی بە ستەمكاری و پاوانكردنی دەسەڵات دەهێنین

0
404

SNN-عەلی حەمەسەعید

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ئاماژە بەوەدەكات پرسی كەركوك بۆ كورد و یەكێتی، پرسێكی نەتەوەیی چارەنووسسازە و ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك پێویستی بەچارە سەرێكی بنەڕەتییە، بۆیە  لەسۆنگەی دڵسۆزیمان بۆ كەركوك و كوتاییهێنان بە ستەمكاری و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی كورد و پیكهاتە كانی دیكەی كەركوك، لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی زیاتری شارەكەمان.

ڕێبوارتەها، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كەژمارەی لیستەكە142 ووە بە SNNی ڕاگەیاند: “سەردەمی سەپاندنی هێز و بێباكی بەرامبەر داواكاری هاووڵاتیان كوتایی هاتووە و هەرگیز سازش لەخواستە رەواكانی كوردانی كەركوك ناكەین بەڵكو بەهەموو هێز و توانایەك بەرگری لێدەكەین و دەیپارێزین، بۆیە پێمانوایەكە راستكردنەوەی دۆخی كەركوك پێویستی بەچارە سەرێكی بنەڕەتییە پرسی كەركوك بۆ كورد و یەكێتی، پرسێكی نەتەوەیی چارەنووسسازە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ناكرێت لەژێر هیچ پاساوێكدا كەركوك جێبهێڵین بۆیە هەروەك چۆن لە رابردوودا لە هیچ بارودوخێكی سەخت و ناهەمواردا خەڵكی ئەم شارەمان جێنەهێشتووە بۆ داهاتووش هەروا دەكەین و كۆتایی بە ستەمكاری و پاوانكردنی دەسەڵات دەهێنین بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەكی زۆرباشمان ئامادە كردووە بۆ چارە سەركردنی سێكتەرە جیاوازەكانی ژیان”.

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ئەوەشی خستەڕوو، “چارەسەركردنی گرفتەكانی وەك ئاو كارەبا رێگاوبان زبڵ و خاشاك، پیسبوونی كەشوهەوا كێشەی كەمی خزمەتگوزاری نەخوشخانەكان و تاپۆكردنی خانووە بێ تاپۆكان كێشەی زەوی و زاری كشتوكاڵی بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this