
كۆبوونه‌وه‌ى شاندى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى نه‌وت و شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر | فۆتۆ: KRG
SNN
وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت، سیڤى كێڵگه نه‌وتییه‌كانیان راده‌ستى به‌غدا كردووه و ئاشكراشیده‌كات، ئه‌گه‌رى هه‌یه پێش 1ى كانونى یه‌كه‌م، گه‌ڕێكى نوێى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌م، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت به میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى راگه‌یاند، “حكومه‌تى هه‌رێم و وڵاتى توركیاش ئاماده‌ن بۆ دووباره ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم. رۆژى 2ى تشرینى یه‌كه‌م، توركیا به فه‌رمى حكومه‌تى عێراقى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌توانن ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وت بكه‌نه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، له‌ڕووى هونه‌رییه‌وه كێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆ نییه له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم”.
له‌باره‌ى به‌ربه‌ستى سه‌ره‌كى به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “عێراق بڕى 8 هه‌زار و 609 دینارى داناوه بۆ تێچووى به‌رهه‌مهێنانى به‌رمیلێك نه‌وت، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى دروستكردووه و واى كردووه كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ئاماده نه‌بن ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وت بكه‌نه‌وه”.
كه‌مال محه‌مه‌د بۆیه‌كه‌مجار ئاشكرایده‌كات، “رۆژى 19ى تشرینى دووه‌م، حكومه‌تى هه‌رێم سیڤى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم، بڕى ئه‌و قه‌رزه نه‌وتیانه‌ى كه له‌سه‌ر هه‌رێمن هاوپێچ له‌گه‌ڵ شێوازێكى نوێى گرێبه‌ست ره‌وانه‌ى عێراقیان كردووه”.
وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت گه‌شبینه كه، “پێش 1ى كانونى یه‌كه‌م حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌ستبه گه‌ڕێكى نوێى گفتوگۆكانیان بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تى نه‌وت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








