جەمال کۆچەر: هەرێم داتای فەرمانبەران رادەست بكات كردنەوەی هەژماری بانكی كاتی زۆری ناوێت

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر حكومەتی هەرێم جدی بێت لەسەر ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە دابینبكرێت ئەوا دەبێت داتای فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی حكومەتی عێراقی بكات، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم كاتی زۆری ناوێت.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: “زۆر سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، لە وەڵامی نوسراوێكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان جگە لە پارتی، رەزامەندی نیشانداوە، راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكریت بەو مەرجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان داتای فەرمانبەران بداتە حكومەتی فیدراڵی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوو بابەت لە وەڵامەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق خراوەتەڕوو بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەبكات بابەتی یەكەم ئەوەیە هەرێم داتای فەرمانبەران رادەست بكات بۆئەوەی موچەكانیان ڕەوانەبكرێت و بچێتە سەر هەژماری بانكیی خۆیان، بابەتی دووەمیش ئەوەیە ئەو پارەیە لە بەشی هەرێم دەدەین.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم جدی بێت لەسەر ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە دابینبكرێت ئەوا دەبێت داتای فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی حكومەتی عێراقی بكات، ئەوەش بەمەبەستی كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەش پێویستی بە كاتی زۆری نابێت.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








