په‌یامێكى نوێ له ئیسرائیله‌وه له‌باره‌ى ئازادكردنى بارمته‌ى زیاتر

مەراح بەکری فەڵەستینی یه‌كێك له بارمته ئازدكراوه‌كان | فۆتۆ: AP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تى ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 14ى بارمته‌ى ئیسرائیلى و 42 زیندانیكراوى فه‌ڵه‌ستینى له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ئاڵوگۆڕكردنى بارمته‌كان ئازاد ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌م، حكومه‌تى ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كراوه بۆ ئاڵوگۆڕكردنى بارمته‌كات له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، ئه‌مڕۆ 14ى بارمته‌ى ئیسرائیلى و 42 زیندانیكراوى فه‌ڵه‌ستینى ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆیان”.
ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى 24ى تشرینى دووه‌م، میدیاى فه‌رمى ئیسرائیل رایگه‌یاند، “بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس 13 له بارمته‌كانى ئیسرائیلى راده‌ستى رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كردن، پاش گه‌یشتنیان به ده‌روازه‌ى ره‌فه‌ح گوزارانه‌وه بۆ ئیسرائیل”.
رۆژى 22ى تشرینى دووه‌م، بزووتنەوەی حەماس له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، “بە نێوەندگیری قەتەر و ئەمریكا، ئیسرائیل و حەماس ئاگربەستێكی چوار رۆژەیان راگەیاندووە و بەپێی ئاگربەستەكەش حەماس 50 ئیسرائیلی ئازاد دەكات، ئیسرائیلیش 150 زیندانی فەلەستی”.
بەپێی ڕێککەوتنەکە “لە بەرامبەر 50 دیلی ئیسرائیلییدا 150 فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل‌دا ئازاد دەکرێن” ئەمانەش لە هەردوولا کەسانی خوار تەمەن 19 ساڵان لە ژن و منداڵ پێکدێن”.
هەر بەپێی ڕێککەوتنەکە، “ئاگربەستەکە چوار رۆژ دەخایەنێت و سەدان بارهەڵگر کە پێداویستی هاوکاری مرۆیی و سووتەمەنی هەڵدەگرن دەچنە غەززەوە و بەبێ جیاوازی دەگەنە هەموو ناوچەیەکی کەرتی غە*ز*زە لە باکوور و باشوور”.
بەگوێرەی ئاگربەستەکە لەو ماوەیەدا هەموو جوڵەیەكی سەربازی لە كەرتی غەززە رادەگیرێت و هاووڵاتیانیش لەو ماوەیەدا دەتوانن لە باكوری غەززەوە بچن بۆ باشوری غەززە و هەروەها هاوكاری مرۆیی دەگەیەندرێتە تەواوی ناوچەكانی غەززە .
هاوكات هه‌ر دوێنێ جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌پاش ئاڵوگۆڕى بارمته‌كانى حه‌ماس و فه‌ڵه‌ستین په‌یامێكى ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “من و تیمه‌كه‌م به به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ ئه‌میرى قه‌ته‌ر و سه‌رۆكى میسر و سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل له‌سه‌ر خه‌تبووین تاوه‌كو بتوانین ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕى دیله‌كان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌بچێت. پێموایه، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كى باشه و له ئێستادا ئێمه كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیلیه‌كان بتوانن وه‌ك دوو دراوسێ به‌یه‌كه‌وه بژین به ئارامى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا حه‌ماس جێگه‌ى متمانه نییه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









