په‌یامێك له قوباد تاڵه‌بانیه‌وه له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه

قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاساییە ناکۆکی هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، بەڵام ئاسایی نییە ناکۆکییە سیاسییەکان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە رەنگ بداتەوە، ده‌شڵێت: ” داوامکرد بەرپرسان و پلەباڵاکانی وەزارەت پیشەییانە و بەدوور لە لایەنگیری سیاسی ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ى تشرینى دووه‌م، شۆڕش ئیسماعیل پاش چه‌ندین مانگ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى وه‌ك وه‌زیرى پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم. له‌دواى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى، وه‌زیرى پێشمه‌رگه وتى: “لەبەر خراپی دۆخی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕامەوە”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “گەشبینین بە گەڕانەوەی بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە بۆ سەر ئەرکەکەی، هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر ببێت”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “لەکۆبوونەوەم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، جەختم کردەوە ئاساییە ناکۆکی هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، بەڵام ئاسایی نییە ناکۆکییە سیاسییەکان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە رەنگ بداتەوە”.
قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “داوام کرد بەرپرسان و پلەباڵاکانی وەزارەت پیشەییانە و بەدوور لە لایەنگیری سیاسی ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەموو توانای خۆیان تەرخان بکەن بۆ جێبەجێکردنی باشتر و خێراتری خاڵەکانی پرۆسەی چاکسازی”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









