“بە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە”

SNN
ماڵپەڕێکی ئەمریکی رایگەیاندووە، لە ئێستادا دەتوانرێت ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بۆئەوەش پێویستە چەند کێشەیەکی بازرگانی و سیاسی چارەسەر بکرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماڵپەڕی ھیلینک شیپینگی تایبەت بە هەواڵی دەریایی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆمپانیای سۆمۆ و حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیای ھێڵی نەوتی تورکی “بوتاش” بەرەوپێشچوونی تێدا بەدیھاتووە، کە زۆرینەی گفتوگۆکانیش لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراون.
ئاماژەبەوەکراوە، لەڕووی تیۆرییەوە دەتوانرێت ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام ھێشتا پێویستە چەند بابەتێکی سیاسی و بازرگانی چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوە پێویستە کۆمپانیای سۆمۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەو بازرگانانەی نەوت ئەنجامبدات، کە پێشتر نەوتی خاویان لە کێڵگەکانی ھەرێم کڕیوە.
جەختی لەوەکردووەتەوە، بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێویستە یەکەم، بابەتی یاسایی نێوان ئەنقەرە و بەغدا چارەسەر بکرێن و دووەمیش رەزامەندی بدرێت لەسەر مەرج و گومرگی داھاتوو ئەو بۆرییە نەوتییە.
خاڵی سێیەمیش، دەبێت رێککەوتن بکرێت لەسەر چۆنێتی پێدانی داھاتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، لەو نەوتەی ھەناردە دەکرێت.
لەلایەکی ترەوە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندووە، زیانەکانی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە مانگی ئازاری رابردووەوە، گەیشتووەتە 7 ملیار دۆلار.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









