“ئەو کاکەییانەی گوایە لە یەكێتییەوە بوون بە پارتی 14 ساڵە هیچ پەوەندییەكیان بە یەكێتییەوە نەماوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری نوسینگەی كاروباری كاكییەكان لە مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو كادیرانەی پارتی كە ئەمڕۆ هێنرانە بەردەم چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن گوایە لە یەكێتییەوە بوون بە پارتی ماوەی 14 ساڵە هیچ پەیوەندییەكیان بە ڕیزەكانی یەكێتیەوە نەماوە و لەكاردانەوەی هاتنی كاندید و ئەندامانی پارتییە بۆ ناو ڕیزەكانی یەكێتی ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاودەكەنەوە.
سەلام كاكەیی، سەرپەرشتیاری نوسینگەی كاروباری كاكییەكان لە مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەواڵەی ئەمڕۆ لەلایەن دەزگا ڕاگەیاندنەكانی پارتییەوە بڵاوكرایەوە گوایە ژمارەیەك لە كاكەییەكان لەناویاندا كارگێرێكی مەڵبەندی كەركوك پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتییەوە كردووە، سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، چونكە ئەو كەسانەی كە ( كەمال كەركوكی) هێنانبوونییە بەردەم ژماریەك كەناڵی ڕاگەیاندنی پارتی، تەنها بۆ شادرنەوەی ئەو شكستەیە كە پارتی توشی بووە لە سنووری كەركوك بەوەی كە ڕۆژانە كاندید و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دێنەوە ماڵەگەورەكەی یەكێتی و لەڕیزەكانی یەكێتی درێژە بە خەبات دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی كە ئەمڕۆ لەلایەن پارتییەوە هێندرانە بەردەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ماوەی 14 ساڵە هیچ پەیوەندییەكیان بە ڕیزەكانی یەكێتی نشیمانی كوردستانەوە نەماوە تەنانەت ئەو كەسەی كە گوایە كارگێر مەڵەبەندی یەكێتی بووە لەدوای ئەوەی لەساڵی 2009 پەیوەندی یەكێتیەوە نەما پەیوەندی بەڕیزەكانی حزبی ئایندە كردووە و پاشان بووەتە پارتی و لە كۆنگرەی پارتی داوای پلەو پۆستی كردبوو بەڵام پارتی هیچ حسابێكیان بۆ نەكرد، ئەمڕۆش بۆ لەكاردانەوەی ئەو شەپۆلە وازهێنانەیەی ئەندامانی پارتی و هاتنیان بۆ ناو ڕیزەكانی یەكێتی بیری ئەو كەسەیان كەوتووەتەوە و بەكاریان هێناوە.
سەرپەرشتیاری نوسینگەی كاروباری كاكییەكان لە مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەروەك پێشتر ڕامان گەیاندووە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان حزبی ئازادییەكان و خزمەتكردن بووە بە پێكهاتە جیاوازەكانی كوردستان هەر ئەوەش وایكردووە كە پەیتا پەیتا ئەندام و لایەنگرانی پارتی و لایەنەكانی دیكە پەیوەندی بەڕیزەكانی یەكێتییەوە بكەن و درێژە بە خەباتی خۆیان بدەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









