سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا نادیارە و دیاریش نییە کەی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگات

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بڕیار بوو ئەم هەفتەیە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی سەردانەکە دیار نییە و بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، ئەمڕۆ هیچ شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا ناكات، هەروەها ناردنی 700 ملیار دینارەكەش تا ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە ئەمرۆ ڕەوانە بكرێت، چونكە پێویستی بە چەند رێكارێكی كارگێری و یاسایی هەیە كە تا ئێستا هیچكام لەو ڕێكارانە جێبەجێنەكراون هاوكات ئەو بانكانەشی كە بڕیارە 700 ملیارەكە ڕەوانە بكەن تاڕادەیەك گرفتی پارەی نەختینەیان هەیە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: چارەسەركردنی گرفتی مووچە و خەرجی فەرمانبەرانی هەرێم تەنها بە هەمواركردنەوەی بڕگەو مادەكانی تایبەت بە پرۆژەیاسایی بودجە دەكرێت، بەجۆرێك مووچەی فەرمانبەران لە خەرجی فیعلی جیابكرێتەوە و هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكەی عێراق مانگانە مووچەكانیان دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە لەبارەی میكانیزمی پێدانی پارەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم كە لای حكومەتی هەرێم دەمێنیتەوە، ئەوەش ئەركی حكومەتی هەرێم چارەسەری ئەو گرفتە بكات و مووچەكانیان بۆ دابین بكات, چونكە ئەو فەرمانبەرانە دەوامیان بۆ حكومەتی هەرێم كردووە و دەبێت حكومەتی هەرێمیش مافەكانیان دابین بكات و نەخرێتە ئەستۆی حكومەتی عێراقی.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە SNN لە چەند بەرپرسێکی کورد لە بەغدا وەریگرتووە، ئەمڕۆ هیچ شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا ناكات، تاوەکو ئێستاش دیارنییە لە چ رۆژێکدا 700 ملیار دینارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان، چونكە پێویستی بە چەند رێكارێكی كارگێری و یاسایی هەیە كە تا ئێستا هیچكام لەو ڕێكارانە جێبەجێنەكراون هاوكات ئەو بانكانەشی كە بڕیارە 700 ملیارەكە ڕەوانە بكەن تاڕادەیەك گرفتی پارەی نەختینەیان هەیە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









