
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی زۆرە لیستی مووچەی نۆ هەشت لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئامادەكراوە، بەڵام بەهۆی نە ناردنی 700 ملیاردینارەكەی بەغدا دەستنەكراوە بەدابەشكردنی مووچە، هاوكات بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆتابڕی 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بگاتە هەرێمی كوردستان و دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ، هیچ بڕیارێكیش نییە بۆ ناردنی پارە لە ساڵی داهاتوودا
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ڕێكارەكانی ناردنی بڕی 700ی ملیار دیناری دیكە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەكۆتا گەیشتوون و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی یەك شەممە یان دووشەممەی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان و دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە هاوشیوەی ئەو بڕە پارەیە دەبێت كە لە مانگی ڕابردوو نێردرا بە شێوەی قەرز و بڕی 250 ملیاری لەلایەن بانكی رەشید و 250 ملیاری لەلایەن بانكی ڕافیدەین و بڕی 200 ملیار دیناری دیكەشی لەلایەن بانكی TBI تەرخاندەكرێت، هاوكات ئەمە كۆتا بڕی 700 ملیار دینارە كە پێشتر ڕێككەوتنی لەسەر كرابوو بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیەو خەرجكردنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
SNNئەوەشی زانیوە كە هەرچەندە چەند جارێك شاندی هەرێم سەردانی بەغدایان كردووە و هاوكات سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش نامەیەكی فەرمی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ بڕیاردان لەسەر ناردنی سێ 700 ملیاردیناری دیكە بۆ مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی عێراق ئامادەییان دەرنەبڕیوە بەناردنی هیچ بڕەپارەیەكی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان تا ئەوكاتەی یاسای بودجە هەوار دەكرێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









