عەبدولواحید محەمەد” حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئامادەنین هیچ داواكارییەكی مامۆستایان جێبەجێبكەن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی خولی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، مەترسی جدی لەسەر ڕەوشی پەروەردە لە هەرێمی كوردستاندا دروستبووە و ئەو ماوە زۆرەی كە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن كراوە بەهیچ قەرەبوو ناكرێتەوە، جەختدەكاتەوە كە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئامادەنین لەگەڵ مامۆستایان كۆببنەوە و هیچ یەكێك لە داواكارییەكانی مامۆستایان جێبەجێ بكەن كە هەندێكیان لە دەستەڵاتی حكومەتی هەرێمە.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی خولی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دۆخی پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت و هیچ ئاسۆیەك نییە بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، ئەو ماوە زۆرەشی كە لە پرۆسەی خوێندن فەوتاوە بەهیچ جۆرێك ناتواندرێت قەرەبوو بكرێتەوە بەتایبەت ئێستا نزیك بووینەتەوە لە تەواوكردنی وەرزێكی خوێندن.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرفتەكە لەوەدایە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئامادە نین لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی كۆببنەوە و گوێ لە داواكارییەكانیان بگرن، ڕاستە كێشە و گرفت لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا هەیە لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەران، بەڵام هەندێك لە داواكاری مامۆستایان پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمەوە هەیە و دەتوانێت جێبەجێیان بكات بە نمونە پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەگەریش لەم قۆناغەدا شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج نەكرێت پێناچێت گرفتێكی ئەوتۆ دروست بكات، بەڵام مامۆستایانی وانە بێژ دابمەزرێن و فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەربكرێت.
سەرۆكی خولی یەكیتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم نییەتی هەبێت چارەسەری بایكۆتی مامۆستایان بكات دەتوانێت بە بڕیارێك دەستبکات بە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و هەروەها دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەوجۆرەش بەدڵنیایی كۆتایی بە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دێت، بەڵام بەم دۆخەی ئێستاوە كە حكومەت خۆی خستووەتە بەرەیەكی دژ بە مامۆستایان دۆخەكە هیچ بەرەو باشبوون ناچێت و خوێندكارانیش باجی ئەو دۆخە دەدەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









