
مووچە
SNN-
دوای 39 رۆژ لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 و تێپەڕبوونی 13 رۆژ بەسەر مانگی 12 ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەکرێت.
دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی 9ی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2023، دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و ڕۆژی پێنجشەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2023، بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕوانی 700 ملیار دیناری دەکرد لە لایەن بەغداوە دوێنێ سێشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2023، کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان و دواتریش وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم خشتەی مووچەی راگەیاند، پێشتریش ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی مووچەی سی مانگی (12،11،10) نامەیەکی بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و داوای قەرزی کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی نەداونەتەوە، بۆیە تا ئێستا نازانرێت چارەنووسی ئەو سێ مووچەیە چی لێ بەسەردێت.

نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









