
زیارەتکارانی کەربەلا
SNN
بەبۆنەی ساڵرۆژی کۆچی دوایی فاتیمە زەهرا کچی پێغەمبەر “د.خ”، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای کەربەلا کرا بە پشووی فەرمی.
پارێزگاری کەربەلا لەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەم، کە دەکاتە 3ی مانگی جەمادەلئاخیری کۆچی، لە تەواوی دامودەزگاکانی پاریزگای کەربەلا پشووی فەرمییە.
هەروەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پشووەکە بەهۆی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی فاتیمە زەهرای کچی پێغەمبەر(د.خ) دەبێت، کە سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە پارێزگای کەربەلا دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، تەنها دەزگا ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان و فەرمانگەی ئەندازیی نیشتەجێبوون پشووەکە نایانگرێتەوە و وەک رۆژانی ئاسایی خۆیان دەوام دەکەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









