حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ملیارێك و 500 ملیۆن دینار ده‌دات
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌كاتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى حه‌جدا له حاجیان وه‌رده‌گیرێت بۆ خودى حاجیان خه‌رجده‌كرێته‌وه له وه‌رزى حه‌جدا، ده‌شڵێت: “پاره‌كه كه‌مه و به‌شناكات”.
دوێنێ شه‌ممه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مه‌راسیمێكدا تیروپشكى بۆ ناوى ئه‌و كه‌سانه كرد كه فۆڕمى حه‌جیان پڕكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، “ئەمساڵ زیاتر لە 56 هەزار كه‌س فۆڕمی داواکارییان بۆ حەج پڕکردەوە”، ئه‌و فۆڕمانه‌ى كه پڕكراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك بێت ئه‌وه نرخه‌كه‌ى 25 هه‌زار دیناره و ئه‌گه‌ر هه‌مان فۆڕم له‌سه‌ر ناوى دوو كه‌س پڕبكرێته‌وه ئه‌وه نرخه‌كه‌ى 50 هه‌زار دیناره.
كۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم له پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمهكاندا ده‌ستیكه‌وتووه بریتیه له ملیارێک و 500 ملیۆن دینار. ئه‌وه‌ى جگه‌ى سه‌رنجه له‌كۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه ته‌نیا هەزار و 670 کەس ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچووە و پاره‌كه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناویان ده‌رنه‌چووه.
له‌باره‌ى ورده‌كارى پرۆسه‌ى خه‌رجكردنى پاره‌كه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى كانونى یه‌كه‌م، نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به SNNى راگه‌یاند، “ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه خوازیارانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج وه‌رده‌گیرێت له‌كاتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه‌دا بۆ حاجیان خه‌رج ده‌كرێته‌وه له وه‌رزى حه‌جدا، بۆ نمونه له‌پێناو ئه‌وه‌ى شوێنى مانه‌وه‌ى باش و خزمه‌تگوزارى باشیان بۆ دابینبكرێت ئه‌و پاره‌یه خه‌رج ده‌كرێت”.
وتیشى:” ئه‌و پاره‌یه ناچێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایی به‌ڵكو ده‌درێت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵپشتیه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم ساڵانه دابینى ده‌كات خه‌رجى ده‌كه‌ن بۆ حاجیان”.
به وته‌ى نه‌به‌ز ئیسماعیل، “ساڵى پار جگه له‌و پاره‌ى فۆڕمانه حكومه‌تى هه‌رێم بڕى نێو ملیۆن دۆلارى خه‌رجكردووه له‌پێناو خزمه‌تكردنى حاجیان، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه كه حاجیانى هه‌رێم پاره‌ى زیاتر نه‌ده‌ن”.








