کەشناسێک: شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک لە بارەی کەشوهەوایت کۆتایی هەفتە و رۆژانی دواترەوە رایگەیاندووە، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه و به‌تایبه‌ت له‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 22ی ئه‌م مانگه‌وه كاریگه‌ریی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ر ناوچه‌كان كۆتایی دێت، له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هەرێم چالاك ده‌بێت و سه‌ره‌تاش به نمه بارانی پچر پچر كاریگه‌ری ده‌بێت و له‌ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای دھۆك و ھه‌ولێر ئه‌گه‌ری بارانی مامناوه‌ند و تاوه باران به‌رێژه‌ی جیاجیا ئه‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌چیا به‌رزه‌كاندا.
ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی شه‌ممه 23ی کانوونی یەکەم كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله زیاتر ئه‌بێت له‌گه‌ڵ دابه‌زینی بارسته ھه‌وایه‌كی سارد له‌باكوره‌وه به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای دھۆك و ھه‌ولێر نزمبونه‌وه‌ی به‌رچاو له پله‌كانی گه‌رما روده‌دات، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین دەستپێدەکات.
سەبارەت بە کەشی رۆژی یەکشەممە 24ی کانوونی یەکەمەوە روونیکردووەتەوە، باو باران فراوانتر و چالاكتر ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌ناوچه نزمه‌كان و سه‌نته‌ری پارێزگاكانیش ئه‌گه‌ری بارانی باش و مامناوه‌ند ده‌بێت، به‌ھۆی زیاتر دابه‌زینی بارسته ھه‌وا سارده‌كه‌ی باكور، پله‌كانی گه‌رما نزمبونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه دەبینن و خێرای با چالاكتر ئه‌بێت له‌نێوان 15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
ئەو شارەزایە دەڵێت “به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا بۆ به‌رزاییه‌كانی خوار 1600 مه‌تر له‌ئاستی ڕوی ده‌ریا داده‌به‌زێت و پێشبینی بارینی به‌فرێكی زۆر و چڕ دە‌كرێت، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 25ی کانوونی یەکەم به‌رده‌وامی ده‌بێت”.
ئاراس جەبار لەبارەی رێژەی باران و بەفربارینەوە نوسیوویەتی “له سه‌نته‌ری پارێزگای دھۆك و ناوچه نزمه‌كانی 50 بۆ 80 ملم باران و له‌ناوچه شاخاویه‌كان زیاتر له 100 بۆ 150 ملم باران ده‌بارێت، به‌فر له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كاندا زیاتر له 20 تا 50 سانتیمه‌تر ده‌بارێت، له سه‌نته‌ری پارێزگای ھه‌ولێر و ناوچه نزمه‌كانی 30 بۆ 60 ملم باران، له‌ناوچه شاخاویه‌كان زیاتر له 100 بۆ 200 ملم باران ده‌بارێت، به‌فریش له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان 50 سانتیمه‌تر و له هه‌ندێك شوێنیش تا یه‌ك مه‌تر به‌فر ده‌بارێت، له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه 30 بۆ 50 ملم باران ده‌بارێت، له‌ناوچه شاخاویه‌كان زیاتر له 50 بۆ 90 ملم باران، به‌فریش له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان 10 بۆ 30 سانتیمه‌تر ده‌بارێت، بۆ سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری 15 بۆ 30 ملم باران ده‌بارێت، له سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین زیاتر له 100 بۆ 150 ملم باران، له‌ناوچه شاخاویه‌كان زیاتر له 200 ملم باران ده‌بارێت، به‌فر له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان 50 بۆ زیاتر له یه‌ك مه‌تر، له لوتكه‌ی چیا به‌رزه‌كان زیاتر له دوو مه‌تر به‌فر ده‌بارێت، له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ناوچه‌كانی خواره‌وه 5 بۆ 15 ملم باران و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ره‌وه 20 بۆ 40 ملم باران ده‌بارێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









