بەهۆی لێزمەبارانەوە ئاستی ئاوی چەم و دۆڵەکانی هەندێک ناوچە بەرز دەبێتەوە

بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات سبەینێ شەممەش باران بارین بەردەوام بێت و لە هەندێک ناوچە بە هۆی بارانی بەلێزمەوە ئاستی ئاوی چەم و دۆڵەکان بەرزدەبێتەوە.
ئاراس جهبار شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، سبەی شەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بەدرێژایی کاتەکان ھەوری تەواو دەبێ و لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان بەدرێژای کات بارانبارین دەبێ و لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچەکانی سنووری ئیدارەی راپەرین ئاستی دابارین زیاتر دەبێت بەتایبەت لەنێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو زۆر کات لێزمە باران و ھەورەبرووسکە دەبێ، بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەم و دۆڵەکان دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیشدا بارینی بەفرێکی چڕ، لەسەنتەری شاری دھۆک بەدرێژای کاتەکان بارانی مامناوەند دەبێت.
ڕاشیگهیاند، لەسەنتەری شاری ھەولێر و سلێمانی لەنێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو ناوبەناو ئەگەری تاوەباران و چالاکبوونی ھەورەبرووسکە دەبێ، لەسەنتەری شاری ھەڵەبجە بەدرێژای کاتەکان نمەباران دەبێ و ھەندێک کات رێژەی بارانەکە مامناوەند دەبێ، لەسەنتەری شاری کەرکووک و دەوروبەری و سنووری ئیدارەی گەرمیان ھەندێک کات ئەگەری نمەباران دەبێت و کاریگەری باران لاواز دەبێت.
ئاماژهی بهوهش دا، سبەی خێرایی با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاک دەبێ لەئاراستەی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 15 تا 30 کم لە کاتژمێرێکدا، لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک و سەنتەری شاری ھەولێر و نزمایەکانی خێرایی با زیاتر دەبێ و ھەندێک کات تا زیاتر لە 40 کم لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێ، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبن و لەھەندێ ناوچەدا بەرێژەی کەم نزمتر دەبێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









