“نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەردەوام دەبێت لە دابەزین”

دۆلار
SNN
راوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق باس لەوەدەکات، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوام دەبێت لە دابەزین، شارەزایەکی ئابووریش ئاماژە بەوەدەکات، دابەزینەکە قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و کاتی دەوێت تا بگاتە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند: “توانای به‌رزی یه‌ده‌گی دراوی بیانی كه عێراق خاوه‌نییه‌تی، به‌ڕێوه‌بردنی باش، دابینكردنی دارایی بازرگانی ده‌ره‌كی عێراق له ماوه‌ی ڕابردوودا بونه هۆی باشتربوونی به‌رچاو له نرخی ئاڵوگۆڕ له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌زین، هه‌روه‌ها ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای بانكی ناوه‌ندیش كه به‌پێی ڕێساكانی پابه‌ندبوون پلانی بۆ دانراوە به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌مانكاتدا ئازادی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه هه‌یه به‌جۆرێك یاساكانی پابه‌ندبوون پێشێل نه‌كه‌ن “.
لای خۆیەوە ناسر كینانی شاره‌زای كاروباری دارایی رایگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕه‌كان به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و سنوورداركردنی گواستنه‌وه‌ی دراوه له‌ڕێگه‌ی بازاڕی ره‌شه‌وه، له‌ماوه‌ی داهاتوشدا به‌های 100 دۆلار ده‌گاته نرخی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی كه 132 هه‌زار دیناره.
روونیشی کردەوە: “نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی قۆناغ به‌قۆناغ له دابه‌زین به‌رده‌وام بێت، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕه‌ش، به‌ڵام كاتێكی زیاتری ده‌وێت تا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕی هاوته‌ریبدا بگاته نرخه فه‌رمییه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی”.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








