ئەو کەسانەی ستایشی رژێمی بەعسیان دەکرد سزایی پێنج ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو

SNN
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە کەرکوک کە ستایشی رژێمی بەعسیان دەکرد دەستگیرکراون و لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوکەوە پێنج ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو 10 کەسەی کە لە ڤیدیۆیەکدا لە کەرکوک دروشمی ستایشیان بەسەر رژێمی بەعس و سەدام حسێندا دەوتەوە دەستگیرکراون.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، بەپێی یاسای قەدەغەی حزبی بەعسی ژمارە (32)ی ساڵی 2016 مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و دادگای تاوانەکانی کەرکوک سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر ھەریەک لەو 10 کەسەدا سەپاندووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش برەویان بەو دروشمانە داوە و لە کاتی وتە لێوەرگرتنیشدا پشتیوانییان بۆ حزبی بەعس دەربڕیوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









