نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی تابلۆی هەڵەبجە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە گوایە لە دوای سەری ساڵەوە تابلۆی هەڵەبجە دەدرێتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە خوار مۆدێلن و بە مەلیكە و شاهینە ناسراون، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە دەرنەكراوە.
ڕائید بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و خوار مۆدێل لەدەستەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكان نییە و دەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیارێك دەربچێت پاشان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكان بكرێت بۆ جێبەجێكردنی، بۆیە تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەوە دەرنەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بابەتی پێدانی تابلۆی پارێزگای هەڵەبجە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان كە بە مەلیكەو شاهینە ناسراون، ئەوەش هیچ بنەمایەكی نییە و تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیارێكی لەو شێوەیە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی نەكراوە و ئەگەر بڕیارێكی لەو شێوەیە هەبێت ڕای گشتی لێ ئاگادار دەكەینەوە.
وتەكانی وتەبێژی بەڕێوەبەراەیتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایەكە ناوبەناو لەلایەن خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان كە بە مەلیكەو شاهینە ناسراون باس لەوەدەكرێت حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە پێدانی تابلۆی پارێزگای هەڵەبجە بەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە، بەڵام ئەمە تەنها دەنگۆیە و هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نەدراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









