
SNN-عیماد جەباری
لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبیەوە چوار چەکداری داعش لەکەرکوک دەستگیرکران کە یەکێکیان سەرکردەیەکی ئەو چەکدارانەیە.
جەودەت عەسافی وتەبێژی لیوای ١٦ی حەشدی تورکمان بە snnی راگەیاند: لەلایەن هێزەکانی حەشدەوە چوار چەکداری داعش لە ماڵێکی باشوری کەرکوکدا دەستگیرکراون.
وتیشی، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا سەرکردەیەکی باڵای داعشی تێدایە کە یاریدەدەری والی تەلەعفەری داعشە.
ئەوەشی خستەڕوو کە لێکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا دەستیپێکردوە و تاکۆتایی هاتنیشی ناسنامەکانیان ئاشکرا ناکەن.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا رێکخراوی داعش چالاکی و هێرشەکانی لە ناوچەکێشە لەسەرەکان و ناوەڕاست و باشووری عێراق زیادکردووە، هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵەکانیان بۆ تێکشکاندنی شانە نوستووەکانی ئەو رێکخراوە چڕکردووەتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









