نوێترین زانیاری لەبارەی دانانی پاریزگاری نوێی كەركوك دوای هەڵبژاردنەكان

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەپێی یاسا لەدوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەبێت لەیەكەم كۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و دانانی پارێزگارێ:ی نوێ بخاتە بەرنامەی كاری خۆیەوە، هاوكات پارێزگاری كەركوكیش بۆ كورد دەبێت و لەناو كوردیش بۆ یەكێتی نشتیمانی كوردستان دەبێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێی یاسا دەبێت لەدوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكان و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵاو دواتر پەسەندكردنی ئەنجامەكان، دەبیت ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگا كۆببنەوە و لە یەكەم كۆبوونەوەشدا پرسی دانانی سەرۆكێك بۆ ئەنجومەنی پارێزگار و دانانی پارێزگارێی نوێ بخەنە بەرنامەی كارەوە، بۆ ئەو مەبەستەش مەرج نییە پارێزگاری داهاتوو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا بێت، بەڵكوو دەكرێت لە دەرەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كەسێك دیاری بكرێت بۆ پارێزگار كە تەوافوقی لایەنەكانی دیكەشی لەسەربێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پارێزگای كەركوك دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لیستی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بەدەستی هێنا بەهەموو پێورێك دەبێت پارێزگاری داهاتووی كەركوك لە كورد بێت و لەناو كوردیش بەربژێری یەكێتی نشتیمانی كوردستان بێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەر لە ئێستاوە یەكێتی نشتیمانی كوردستان دەستی بە هەوڵەكانی كردووە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە بەخێرایی یەكلایی بكاتەوە و دەستی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ لایەنەكانی دیكەی ناو كەركوك درێژكردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە كە هێزە كوردییەكان هەر لەسەرەتاوە ئامادەنەبوون لەگەڵ یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زیاد لە 40 هەزار دەنگی كورد بفەوتێت كە ئەگەر پێكەوەبووینایە كورسییەكی دیكەمان بۆ كورد زیاد دەكرد، بۆیە گرنگە لە قۆناغی داهاتوودا جیاوازی و ناكۆكییەكانمان بەلاوە بخەین و هەموو هەوڵێكمان بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد بێت بۆ كەركوك بۆ ئەوەی كۆتایی بە و تاکڕەوییە بهێندرێت كە چەند ساڵەێكە لەكەركوك جێبەجێدەكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









