“ئامادەكاری بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران كراوە و پێشبینی هاتنی 200 هەزار گەشتیار دەكرێت بۆ هەرێم”

ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم | فۆتۆ: KRG
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژە بەوەدەكات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لەمساڵیشدا لەتەواوی شاروشارۆچكەكانی هەرێم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگاكانەوە ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە گەشتیاران بكرێت و هاوكات هەموو ئاسانكارییەكیش بۆ هاتنی گەشتیاران دەكرێت بۆیە پێشبینی هاتنی 200 هەزار گەشتیار دەكەین بێنە هەرێمی كوردستان.
ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی ساڵی نوێ بەبۆنەی سەرۆی ساڵی نوێوە ساڵانە لە سەرجەم شاروشارۆچكەكان چالاكی تایبەت بەو بۆنیەوە بەڕێوەدەچێت، ئەوەی پەیوەندی بەهاتنی گەشتیارانەوە هەیە ئێمە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری شاروشارۆچكەكانەوە ئامادەكاری پێویست و تەواومان كردووە بۆ هاتنی گەشتیاران لەدەرەوە و ناوەوەی هەرێم بۆ ناوچەگەشتیارییەكان و شارەكانی دیكەی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكەین بەبۆنەی پشووەكانی سەری ساڵەوە، ئەمساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێم بكەن بۆئەومەبەستەش ئامادەكاریی تەواویان كردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە ساڵی نوێدا هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگاكان ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی هەموو ئاسانكارییەك بۆكەن بۆهاتنی گەشتیاران.
سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی خستە روو، بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە رێكاری پێوست بۆ رێگریكردن لە هەر ڕوودا و حاڵەتێكی نەخوازراو دەگیرێتەبەر، بۆ ئەومەبەستەش هێڵێكی گەرمی پەیوەندییان ئامادە كردووە بۆ وەڵامدانەوەی گەشتیاران و هاوكاری كردنیان لە هەر حاڵەتێكدا كە پێویستیان بەهاوكاری بێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









