ساڵی رابردوو 17 هەزار تۆن گۆشت رەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی کراوە

قهسابخانهیهك لهنێو بازاڕى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەماوەی 12 مانگی ساڵی ڕابردوودا تەنها لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڕی زیاتر لە 17 هەزار تۆن گۆشتی سور لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەكارهاتووە ئەوەش لە ڕیگەی كوشتارگەی سلێمانییەوە خراوەتە بازاڕەوە، هاوكات هەر لە ساڵی رابردوو زیاتر لە 44 تۆن گۆشتیش ڕێگری لێكراوە بخرێتە بازاڕەوە كە شیاو نەبووە بۆ بەكارهێنان.
شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە ساڵی 2023 كوشتارگەكەمان بەردەوام بووە لە خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنووری پاریزگای سلێمانی، لەوچوارچێوەیەشدا لەماوەی 12 مانگی ساڵی ڕابردوو توانیومانە بڕی 17 هەزارتۆن و 451 كیلۆ گۆشتی سور بخەیەنە بازاڕەكانی سلێمانییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گۆشتەی ڕەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كراوە، لەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراكی شیاو بوون بۆ بەكارهێنان و بە سەرجەم هەنگاوەكانی بەرهەمهێناندا تێپەڕیون، هاوكات ئەو بڕە گۆشتەشی كە هەڵگری نەخۆشی بووە، بەرێگەی زانستی گوشتارگە لەناوبراون.
بەڕێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بوونی نەخۆشی لەناو ئاژەڵەكاندا و نەشیاوی بۆ بەكارهێنانی گۆشتەكانیان هەر لەساڵی ڕابردوو ڕێگەمان لەبڕی 44 تۆن و 910 كیلۆ گۆشت گرتووە بگەن بە بازاڕ و لەناومان بردوون، هاوكات بە هەزاران ئۆرگانی لاشەیی ئاژەڵی نەشیاویش لەناوبراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەزار ئاژەڵی زیندووش ڕێگەی پێ نەدراوە كوشتاری بۆ بكرێت، كە هەڵگری نەخۆشی بوون و نێردراونەتەوە بۆ چارەسەر.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









