وەزارەتی بازرگانی “لە بری بەشەئاردی مانگانە هەر کەسێک 110 سەمونی پێدەدرێت”

سەمون
SNN
تالیب حەسەن نەهمە، بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بە ڕۆژنامەی “سەباح”ی ڕاگەیاندووە، گرنگترین ئەو بەرنامانەی کە لە ساڵی نوێدا دەستپێدەکرێن لە نێو پلانەکاندا کە سێ ئاڕاستە لەخۆ دەگرێت، کە مامناوەند و درێژخایەنن، جگە لە سێیەمیان کە بە درێژایی ساڵ جێبەجێ دەکرێن، گرنگترینیان پڕۆژەی دامەزراندنی فڕنە بەمەبەستی پێدانی سەمون لەبری ئارد بە خێزانەکان و هەر تاکێک مانگانە 110 سەموونی لەبەرامبەر بڕەپارەیەکی کەم پێ دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوە لە ناوچەی کەرخ لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گەڕەکی سەلام دەستی پێکردووە و سەرکەوتوو بووە، وتیشی پڕۆژەکە لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بیسمەیە دەست پێدەکات لە ماوەی داهاتوودا دوای تەواوبوونی لایەنە تەکنیکی و لۆجستییەکانی پڕۆژەکە و ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی بەکرێدانی دوکانی تایبەت بۆ فرۆشتنی سەمون و هەروەها پشتیوانیکردنی کۆمەڵەی نانەواخانەی نیشتمانی بۆ دابینکردنی نان.
ئەوەشیخستەڕوو، چەندین ڕێوشوێن هەیە بۆ گۆڕینی کلتووری پشتیوانی و هاوکارتیکردنی هاووڵاتیان، چونکە بەشێکی زۆری هاووڵاتیان ڕەتیان کردووەتەوە ئارد وەربگرن یان بە بریکارەکانیان فرۆشتووەتەوە بۆیە بڕیاردراوە بە گۆڕینی ئارد بۆ سەموون و نان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکدا و لەتەواوی پارێزگاکانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









