ئاماری داهاتەکانی نەوتی عێراق بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکرایەوە

بارهگاى سهرهكى كۆمپانیاى بهبازاڕكردنى نهوتى عێراق "سۆمۆ" | فۆتۆ: Al Mayadeen
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، داهاتەکانی نەوت لە 2023دا کەمیکردووە بە رێژەی لە %32 دەخەمڵێنرێت.
کۆمپانیای سۆمۆ تایبەت بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق لە راپۆرتێکی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی ئامارەی نەوتی عێراق لە ساڵی رابردوودا ئاشکرایکردووە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ زیاتر لە یەک ملیار و 230 بەرمیل نەوت، بەڵام داهاتەكانی نەوت لە ساڵی 2023 كەمیكردووە.
بەگوێرەى ئامارەکانى کۆمپانیاى سۆمۆ، لە ساڵى 2023دا داهاتى نەوتى هەناردەکراوى عێراق 97 ملیار و 522 ملیۆن دۆلار بووە، کە بە نرخى فەرمیى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقی دەکاتە 126 تریلیۆن و 778 ملیار و 600 ملیۆن دینار.
تێکڕاى نرخى بەرمیلێک نەوتى فرۆشراوى عێراق لە ساڵى رابردوو 79.23 دۆلار بووە، لە مانگى ئەیلوولدا تێکڕای بەرمیلێک نەوتی عێراق بە 92 دۆلار بووە، کەمترین نرخیش لە مانگی حوزەیران بووە، کە 71.11 دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەکراوە، داهاتی بەدەستهاتوو لە فرۆشتنی نەوت نزیكەی 87 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار بووە، بە تێكڕای 7.3 میار دۆلاری مانگانە كە بەڕێژەی %31.79 دابەزیوە بە بەروارد بە 2022 كە بڕكەی 115 ملیار و 460 ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، ساڵی رابردوو عێراق زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە، کە 98.7%ـی ئەو نەوتە لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوور بووە، کەرکووک بە زیاتر لە 9 ملیۆن و موسڵ بە زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەشداربوون لەو هەناردەکردنە، داهاتی نەوتى هەناردەکراو لە ساڵى رابردوو زیاتر لە 97 ملیار دۆلار بووە.
لەسەر هەمان مەبەست، محەمەد عومەر، شارەزای ئابوری عێراق لەبارەی ئامارەكانی وەزارەتی نەوت رایگەیاند، “حكومەتی سودانی شكستیهێناوە لە بەڵێنەكانی لە بارەی كەمكردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








