هاكان فیدان باسى شێوازى دانانى پارێزگارى كه‌ركوك ده‌كات

هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا | فۆتۆ: AFP
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى عێراق رایگه‌یاند، پێویسته دانانى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك به‌شێوازى نۆره بێت له‌نێوان پێكهاته‌كان.
حه‌سه‌ن تۆران، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى عێراقى رۆژى 2ى كانونى دووه‌م، له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكرایكرد، “سه‌ردانى ئه‌نكه‌ره‌ى كردووه و له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌ته‌وه. له به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه به‌تایبه‌ت ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى كه توركمانه‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه”.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى هه‌كان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌به‌رده‌م میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا وتى: “گرنگه سیستمى نۆره په‌یڕه‌وبكرێت له بابه‌تى دانانى پارێزگارى كه‌ركوكدا”.
وتیشى: “هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌ك پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك وه‌ربگرێت”.
یه‌كێك له‌و شارانه‌ى كه توركمانه‌كان تێیدا ده‌ژین له عێراقدا شارى كه‌ركوكه. به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌فه‌رمى بڵاویكردووه‌نه‌ته‌وه، “توركمانه‌كانى كه‌ركوك دوو كورسى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگایان له كۆى 16 كورسى به‌ده‌ستهێناوه” له كۆتا هه‌ڵبژاردندا كه له 18ى كانونى یه‌كه‌مى 2023 به‌ڕێوه‌چوو. هاوكات، كورد حه‌وت كورسى و عه‌ره‌بيش شه‌ش كورسى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى كانونى دووه‌م، ماردین کایا، بەرپرسی رێکخستنی سیاسی لەبەرەی تورکمانی بە میدیایی ناوخۆیی کەرکوکى راگەیاندووە، “ئەوان وەکو بەرەی تورکمانی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن ، یاخود دەبێت پۆستەکە بۆ ئەم خولی هەڵبژاردنە بەشێوەی نۆرە بێت و هەر ماوەیەک لەلایەن پێکهاتەیەکەوە بەڕێوەببرێت”.
له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه كورد پۆستى پارێزگارى كه‌ركوكى وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 پۆسته‌كه به وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن پێكهاته‌ى عه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌براوه، هه‌ربۆیه وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 18ى كانونى یه‌كه‌مى 2023 زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ره به‌تایبه‌ت له‌نێویاندا له‌لایه‌ن یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان كه وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته به شایسته‌ى هه‌ڵبژرادنى خۆى ده‌زانێت، به‌و پێیه‌ى لیسته‌كه‌ى لیستى سه‌ركه‌وتووى هه‌ڵبژاردنى شاره‌كه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ چوارشه‌ممه‌د. مەجید حەمە ئەمین، بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی رایگەیاند، ” هەفتەی داهاتووەوە یەکێتی دەستبە دانوستانەکانی دەکات سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک”.
وتیشى: “هیچ دەرفەتێکی تر نییە، دەبێت پارێزگاری کەرکوک تەنها کوردبێت و ئەنجامی هەڵبژاردن ئەوەی سەلماندووە کە دەبێت پارێزگاری کەرکوک کوردبێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









