“له‌م مانگه‌دا ده‌رگاى قوتابخانه‌كان له سلێمانى ده‌كرێته‌وه”

قوتابخانه‌یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: UNICEF
SNN
یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى له‌م مانگه‌دا ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه، ده‌شڵێت: “به‌رنامه‌مان داناوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى خوێندن”.
عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى له مانگى كانونى دووه‌مدا به دیاریكراوى له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه”.
له‌باره‌ى شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه پلانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندنمان داناوه. ئه‌گه‌رى هه‌یه ماوه‌ى خوێندن چه‌ند رۆژێك درێژ بكه‌ینه‌وه. ئه‌و ماوه‌یه‌ى خوێندن كه ماوه دابه‌شى ده‌كه‌ین به‌سه‌ر دوو وه‌رزدا”.
وتیشى: “جگه له پۆله‌كانى نۆ و 12 پڕۆگرامى خوێندن بۆ پۆله‌كانى تر ده‌گونجێنرێت، بۆ پۆله‌كانى نۆ و 12ش ئه‌و رۆژه‌ى كه ده‌ستبه پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كرێته‌وه به‌پێى پلانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه پێشوهختهدانراوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









