له ماوه‌ى دوو كاتژمێردا 11 حاڵه‌تى نوێى كۆرۆنا له عێراق تۆماركران و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستدا

تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د
له كاتژمێر 8:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه 11 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆماركراون، ژنێك به ڤایرۆسه‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه، وه‌زیرى ته‌ندروستيى عێراق-یش ده‌ڵێت: “رێژى پشكنینه‌كان ده‌گه‌یه‌نینه 10 هه‌زار پشكنینى رۆژانه”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستيى پارێزگاى بابل رایگه‌یاند: “11 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون”، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستيى دیوانیه ئاشكرایكرد: “ژنێك به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان”، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له كه‌ربه‌لا “دوو ئه‌فسه‌رى پۆلیس و سێ به‌ركه‌وته‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه كه‌ره‌نتین كراون به گوومانى تووشبوون به كۆرۆنا”.
له‌باره‌ى هه‌ڵكشانى رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق حه‌سه‌ن ته‌میمى، وه‌زیرى ته‌ندروستيى عێراق له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: “تا ئێستا بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و دۆخى عێراق له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، هه‌وڵیشده‌ده‌ین له داهاتوودا رێژه‌ى پشكنینه‌كان به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ 10 هه‌زار پشكنینى رۆژانه و ژماره‌ى تیمه پزیشكییه‌كانیش زیاد بكه‌ین”.
وتیشى: “ئه‌م قسانه واتاى ئه‌وه نیه كه ئێمه مه‌ترسییمان تێپه‌ڕاندووه، نه‌خێر، به‌ڵكو ئێمه له مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌داین، ئه‌وه‌ى پێویسته ئه‌وه‌یه هاووڵاتیان پابه‌ند بن و ئێمه‌ش ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمان به‌باشى به‌جێبگه‌یه‌نین”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌باره‌ى دۆخى عێراق ئه‌نجامدا، بڕیاریدا، “قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ درێژبكرێته‌وه و رێكاره‌كان تووندتر بكرێن”.
دوێنى هه‌ینى عێراق ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى نوێى له رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا راگه‌یاند، چونكه له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 416 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون و شه‌ش حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان تۆماركران.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









