سودانی: بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بە یەکجاری کۆتایی پێدەهێنین

سودانی
SNN-
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، كشانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان له عێراق پابهندبونێكه حكومه‌ت پاشه‌كشه‌ی لێناكات، دەشڵێت:” پاساوی مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق كۆتایهاتووە، بوونیان لە عێراق بە یەكجاری كۆتایی پێدەهێنین”
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌شداری له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی “سه‌ركرده‌كانی سه‌ركه‌وتن” كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه بۆ له چواره‌مین ساڵیادی كوژرانیان به‌ڕێوه‌چوو.
لە مەراسیمەکەدا سودانی رایگەیاند:”عێراق ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی ستراتیژی و په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه و به‌مشێوه‌یه بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌وه‌ی له میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به یه‌كسانی سه‌روه‌ری نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی هێز له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هاتوه پێشێل كراوه”.
سودانی ئاماژەی بەوەشکرد:”جددیترین ڕوداوه‌كان ئه‌وانه‌ن كه زیاتر له جارێك له عێراق دوباره بونه‌ته‌وه، له ڕێگه‌ی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌كاتێكدا حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی فه‌رمی وڵاتن و سه‌ر به ده‌وڵه‌تن و ملكه‌چی ده‌وڵه‌ت و به‌شێكی دانه‌بڕاون له هێزه چه‌كداره‌كانمان”.
راشیگەیاند:”ئێمه چه‌ندینجار جه‌ختمان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر پێشێلكارییه‌ك یان سه‌رپێچییه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكی عێراقییه‌وه ڕوبدات، یان ئه‌گه‌ر یاسای عێراق پێشێل بكرێت، حكومه‌تی عێراق تاكه لایه‌نه كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌دواداچون بۆ ئیستحقاقی ئه‌و پێشێلكارییانه بكات، حكومه‌ت ئه‌و ده‌زگایه كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی یاسای هه‌یه و هه‌موان ده‌بێت له ڕێگه‌یه‌وه كاربكه‌ن و كه‌س ناتوانێت پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكات”.
دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق راشیگەیاند:”ئێمه توانا و ئاماده‌یی حكومه‌ت دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ بڕیاردانی گونجاو بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق، به‌و پێیه‌ی له دڵی به‌رپرسیارێتی و پابه‌ندبوون و ئه‌ركه دهستورییهكانیداین، ئێمه هه‌ڵوێستی پته‌و و پره‌نسیپی خۆمان له كۆتایی هێنان به بونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دوپاتده‌كه‌ینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی پاساوه‌كانی بوونی ئه‌و هاوپه‌یمانییه كۆتاییان هات”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت:”له پرۆسه‌ی دیاریكردنی واده‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆداین له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه دوو قۆڵییه‌وه كه بۆ دیاریكردنی ڕێكخستنه‌كانی كۆتایی هاتنی ئاماده‌بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا پێكهێنرا، پابهندبونێكه كه حكومه‌ت پاشه‌كشه‌ی لێناكات، هیچ شتێك پشتگوێ ناخات كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌روه‌ری نیشتمانی به‌سه‌ر خاك و ئاسمان و ئاوه‌كانی عێراقدا بێت”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









