بانکی ناوەندی عێراق رێکاری نوێی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەرکرد

SNN-
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له بانكی ناوه‌ندی عێراق، رایگەیاند، بەمزوانە بڕیاری نوێ دەدەرێت بۆ پارێزگاریكردن لە بەهای دینارکە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار.
محه‌مه‌د یونس، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له بانكی ناوه‌ندی عێراق به ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگه‌یاند، “بانكی ناوه‌ندی چاودێری و به‌دواداچون بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كان و سكاڵاكانی كڕیاران ده‌كات كه به‌ده‌ستی ده‌گات، ئه‌گه‌ر بانكه‌كان بن ناچاربون هه‌ژماری كڕیاران بگۆڕن بۆ دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌و بانكانهشی سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كڕیار هه‌ژماره‌كان له دۆلاره‌وه بۆ دینار ده‌گۆڕن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
جێگری بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیاڕەو هەموو ئەو بڕیارەكانی تر كە بەدوایدا دێن, لە رۆژانی داهاتوودا لەبەرژوەندی دیناری عێراقی و زیادكردنی متمانە دەبێت پێی هەروەها رێگە بە بانكەكان نادرێت هەژماری مامەڵەكاران لە دۆلارەوە بگۆڕن بۆ دیناری عێراقی بەبێ رەزامەندی خۆیان, رێگە بە مامەڵەكارانیش دەدرێت هەژمار بە دراوی تر بكەنەوە.
“رێگە بە بانكەكان دەدرێت رێككەوتن لەگەڵ مامەڵەكاران بكەن بۆ هێنانی حەواڵەكانیان بەشێوەیەكی كاش بۆ عێراق، ئەو رێوشوێنانە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر بەهای دینار لەبازاڕو خستنەڕووی دۆلار زیاد دەكات و فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بەردەوام دەبێت, وێڕای دابینكردنی پێداویستی مامەڵەكاران و كۆمپانیاكان”.محەمەد یونس وادەڵێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









