زانیاری نوێ لەبارەی ماوەی شەپۆلە نوێکەی بەفربارینەوە ئاشکرا دەکرێت

بەفر
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی دواین گۆڕانكارییەكانی تایبەت بە كەشوهەوا لە SNNەوە دەخاتەڕوو ئاماژە بەوەدەكات ئەو شەپۆلەی كە ئەمجارە ڕووی لەهەرێمی كوردستان كردووە لە پێش نیوەرۆی ئەمڕۆوە لە ناوچەجیاوازەكانی هەرێكی كوردستان دەست بەچالاكی دەكات و كەشێكی باراناوی دروست دەبێت و ئەگەری بارینی بەفریش هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان، جەختیش دەكاتەوە شەپۆلەكە لە حەوتی مانگ كۆتایی دێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك پێشتر پێشبینیمان كردبوو لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی دیكەی بەفروباران بارین ڕوو لە ناوچە جیاوازەكانی هەریمی كوردستان دەكات و لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە چالاكییەكانی ئەو شەپۆلە دەستپێدەكات و لە دوا نیوەڕۆ شەپۆلەكە زیاتر چالاك دەبێت، بەجۆرێك باران بارینی لاواز بۆ مامناوەند و هەندێ كات بارانی بەلێزەمە دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرچاوەی ئەم شەپۆلەی لە ئەمڕۆوە دەستبەچالاكی دەكات سەرچاوەكەی لە دەریایی ناوەڕاستە ڕووی لە ناوچەكانمان كردووە و كەشێكی باراناوی دروست دەبێ و هەندێ كات بارانەكە بەشێوازی بچڕبچڕ دبێت و ڕێژەی باران بارینەكە بەپێی ناوچەكان جیاواز دەبێت، هاوكات شەپۆلەكە زیاتر بۆ سنووری پاڕێزگای دهۆك و ئیدارەی ڕاپەرین و دەرووبەریان كاریگەری زیاتر دەبێت و كاریگەری ئەم شەپۆلەش تا بەرەبەیانی ڕۆژی 7/1/2024 بەردەوامی دەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشنسای ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلی باران بارینی ئەمجارە بەڕێژەی جیاواز لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجەش باران دەبارێت، بەڵام بۆ سنورەكانی گەرمیان و كەركوك لاوازترە لەو سنورانە باران بەشیوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و ئەگەری بەفر هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەكان، هاوكات خێرایی با لەم شەپۆلەدا لە 20كلم بۆ 30 كلم دەبێ لە كاتژمێرێكدا و بەپێ كات و شوێن گۆڕانكاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەكان خێراییەكە زیاترە لەماوەی ئەم شەپۆلەدا نزمبونەوەیەكی كەم لە پلەكانی گەرمایش روودەدات.
لە هەمان کاتدا ئاژانسە جیهانییەکان باس لەوە دەکەن لە چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر بە شێوەیەی زۆر چڕ روودەکاتە ناوچەکانی هەرێم و تا رۆژی یەکشەممەی داهاتووتر بەردەوام دەبێت واتا ماوەی شەپۆلەکە پێنج رۆژ دەخایەنێت و پلەکانی گەرما تا خوار پلەکانی بەستن دێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









