نوێترین زانیاری لە شكاندنی بایكۆت و دەستكردنەوە بە پرۆسەی خوێندن رادەگەیەندرێت

خوێندن
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە دەستپێكردنەوەی دەوامی نیوەی دووەمی ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان واچاوەڕواندەكرێت لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕینیش بایكۆت بشكێندرێت و پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە، سەرۆكی خولی یەكێتیی مامۆستایان ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر حكومەت زوور لەگەڵ مامۆستایان كۆببوایەتەوە دۆخەكە بەم ڕۆژە نەدەگەیشت.
عەبدواحید محەمەد، سەرۆكی خولی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو هەوڵەكان چركراونەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ كۆتایی هاتنی پشووی وەرزی یەكەم و دەستكردنەوە بە دەوامی وەرزی دووەمی ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، لە سنوری پارێزگاكانی هەلەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینیش بایكۆت بشكێندرێت و دەوامی ناوەندەكانی خوێندن دەستپێبكاتەوە، ئەگەر حكومەت جدی بێت لە جێبەجێكردنی بەشێك لەداواكارییەكانی مامۆستایان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لەكۆبوونەوەی خۆیدا چەند پێشنیارێكیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بكەن بۆ ئەوەی بیكەن بڕیار كە تایبەت بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی مامۆستایان، بەتایبەت بابەتی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایانی میلاك و هەروەها دامەزاراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆیە ئەگەر حكومەت زووتر ئەو داواكارییانەی مامۆستایانی جێبەجێبكردایە دۆخەكە نەدەگەیشتە ئەم ئاستەی ئەمڕۆ.
لەلایەكی دیكەوە كاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەی رایگەیاندووە كە، لە وەزارەتی پەروەردەوە پێیان راگەیەندراوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو نووسراوێكی وەزارەت دەردەچێت تایبەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایانی هەمیشەیی، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی پەروەردەیە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ و دەستپێكردنەوەی خوێندن لەوناوچانەی بەھۆی بایكۆتی مامۆستایانەوە خوێندن تیایاندا راگیراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









