كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پێشكه‌وت

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: ICG
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ده‌به‌ستێت و به‌پێى زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و هه‌موارى یاسایى بودجه‌یه.
باسم عه‌وادى، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، واته كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی رۆژى پێنجشه‌ممه كه‌وتووه‌ته رۆژى یه‌كشه‌ممه و پێشكه‌وتووه”.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كه‌یه‌وه وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق باسى له‌وه‌شكرد، “سبه‌ى دووشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندى داڤۆس روو له وڵاتى سویسرا ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پێشكه‌وتووه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه ئه‌گه‌رى هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا باسى لێوه‌بكرێت بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و هه‌موارى یاسایى بودجه‌ى عێراقه”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دواى ئه‌وه هات، كه دوێنێ شه‌ممه له رۆژى شه‌هیدى میحرابدا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، “مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى خراپدان، نه‌بوونى مووچه و بودجه كارى كردووه‌ته‌سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له هه‌رێم، بۆیه داوتان لێده‌كه‌م ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه‌ى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق كرد و وتى: “داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌رپرسان ده‌كه‌م هاوكاربن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و بودجه، چونكه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانبه‌رى عێراقن”.
هاوكات له‌دواى مه‌راسیمه‌كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه. دواتر نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ” له ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى دیكه‌ى كارگێڕى و دارایى و ئابوورى كرا”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و نابێت هاوتوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان زیانمه‌ند بن، هەروەها نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت چاره‌یه‌كى یه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى دیكه نه‌كرێت”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









