دادگای فیدڕاڵی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی راگرت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی تۆماركردنی سكاڵای دوو پەرلەمانتاری شیعە لەسەر كاندیدەکەی محەمەد حەلبوسی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا كە تا ئەوكاتەی سكاڵای ئەو دوو پەرلەمانتارە یەكلایی دەكرێتەوە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان ڕابگیرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN- دوای ئەوەی دوێنێ شەممە پەرلەمانی عێراق نەیتوانی سەرۆكێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێرێت و دواتر دانیشتنەكە بەبێ ئەنجام كۆتایی هات، ئەمڕۆ لەلایەن هەریەكە لە پەرلەمانتارانی شیعە (یوسف كلابی و فالح خزعەلی) پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەنەد سكاڵای یاساییان لەسەر (شەعلان كەریم) كاندیدەکەی حەلبوسی تۆماركردووە، كە لە خولی یەكەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق زۆرترین دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنا.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو پەرلەمانتارە لە سكاڵاكەیاندا ئەوەیان خستووەتەڕوو كە پەرلەمانتار( شەعلان كەریم) تۆمەتی بەعسی بوونی لەسەرەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا وەسفی سەدام حسێن، سەرۆکی حزبی پێشوی بەعس دەکات، هاوكات داوا دەكەن كە ئەو پەرلەمانتارە لە ئەندامێتی پەرلەمان و خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دوور بخرێتەوە.
لە بەرامبەردا دادگای فیدڕاڵی هەرئەمڕۆ وەڵامی ئەو سكاڵایەی دوو پەرلەمانتارەكەی كوتلەی سەنەدی داوەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو كە بەپێی مادەی 151 لەیاسای بەرزكردنەوەی سكاڵا بڕیاری ڕاگرتنی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی دەركردووە تا ئەوكاتەی ئەو سكاڵایە یەكلایی دەبێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت ڤیدیۆیەکی شەعلان کەریمی کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006، بڵاوکرایەوە کە پرسە و غەمباری خۆی بۆ لەسێدارەدانی سەدام دەردەبڕێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









