دامەزراوەیەکی جیهانی: هێرشی سەر رۆژنامەنووسان ناوبانگی هەرێمی کوردستانی لەکەدار کردووە

SNN
دامەزراوەیەکی جیهانی بۆ ئازادی رادەربڕی رەخنە لە گوشارەکانی حکومەتی هەرێم و بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت بۆ سەرکوت رۆژنامەنووسان و چالاکوانان و ئاماژە بەوەش دەکات، چڕبوونەوەی پێشێلکارییەکانی ئازادی رادەربڕین لە چوار ساڵی رابردوودا ناوبانگی هەرێمی لەکەدار کردووە.
دامەزراوەی Index on Censorship کە لەپێناو ئازادی رادەربرین و ئازادی کاری رۆژنامەوانیدا چالاکی دەکات و بارەگاکەی لە لەندەنە لە راپۆرتێکدا بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی گوهدار زێباری رۆژنامەنووسی زیندانیکراوی بادینان باسی لەوەکردووە، پێشتر بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەرێمی کوردستان لە رووی ئازادی کاری رۆژنامەوانییەوە ناوبانگی باشی هەبووە، بەڵام لە دوای ساڵی 2020 و دەستپێکردنی هەڵمەتی سەرکوتی رۆژنامەنووسان، نابانگی هەرێم لە رووی ئازادی کاری رۆژنامەنووسیەوە لەکەدار بووە.
سەبارەت بە هەڵمەتی گرتن و چالاکوانانی بادینانیش ئەوەی خستووەتەڕوو، پارتی دیموکراتی کوردستان ناوچەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە و بەخێرایی هەنگاو ناوە بۆ سەرکوتکردنی دەربڕینی ناڕەزایی گشتی. کاتێک لە مانگی ئایاری 2020 مامۆستایان لە دهۆک ویستیان ناڕەزایەتی دەرببڕن بۆ ئەوەی داوای مووچەکانیان بکەن، پارتی دەیان کەسی لە بەشداربووان دەستگیرکرد.
لەگەڵ پەرەسەندنی ڕەخنەکان بۆ پاییزی 2020، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە ئاسایش ناسراون، دەستیان کرد بە دەستگیرکردنی دەیان ڕۆژنامەنووس و چالاکوان.
رۆژنامەنووس گوهدار زێباری لە زیندانەوە رایگەیاندووە: رۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج. ئێمە هەست بە سەلامەتی ناکەین”..” ” وەک کێڵگەیەکی مین وایە، ئەگەر هەنگاو بنێیتە سەر شتێک ئەوە دەتتەقێنێتەوە. هەموو شتێک هەستیارە کاتێک ڕۆژنامەنووس بیت”.
لە راپۆرتەکەی ئەو دامەزراوەدا ئەوە بە بیر هێنراوەتەوە کە ساڵی رابردوو دوو جار لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی گوهدار زێباری، لە دوایین ساتەکاندا دوو تۆمەتی دیکەی خراوەتەپاڵ و ماوەی هێشتنەوەی لە زیندان زیاد کراوە.
پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە: “هیچ ڕۆژنامەنووسێکمان لەسەر کاریکاتێر، وتار و بۆچوونەکانیان دەستگیر نەکردووە”. “سەبارەت بە گوهدار زێباری، ئەوە بڕیاری دادگایە، ئێمە هەرگیز نامانەوێت دەستوەردان بکەین یان ڕێگە بدەین کەس دەستوەردان لە بڕیارەکانی دادگادا بکات.”
لەبەرامبەردا ئەو ناوەندە گومانی خستووەتە سەر سەروەربوونی یاسا و سەربەخۆبوونی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان و بەبیری هێناوەتەوە، ” هەفتەیەک پێش یەکەم دادگاییکردنی زێباری لە شوباتی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تۆمەتباران “سیخوڕ” و “تێکدەر”ن، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەکی نەخستەڕوو، بۆ پشتڕاستکردنەوەی بانگەشەکانی”.
لای خۆشیەوە شەریف مەنسور ڕێکخەری بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ)، ڕوونیکردەوە، هەڵە پۆلێنکردنی ڕۆژنامەنووسان و تۆمەتبارکردنیان بە تۆمەتی ساختە کە پەیوەندییان بە کارەکانیانەوە نییە، تاکتیکێکی باو بووە کە لە سەرانسەری جیهاندا بۆ سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین بەکاردەهێنرێت.
وتیشی: “ئێمە بەم تۆمەتانە ڕاهاتووین… ئەوە کاری هیچ حکومەتێک نییە پێناسە بکات کە ڕۆژنامەگەری چییە و کێ بە ڕۆژنامەنووس دادەنرێت.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









