
ئاڵاى پاكستان | فۆتۆ: PBS
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى كانونى دووه‌م، پاكستان به مووشه‌ك و درۆن هێرشى كرده‌سه‌ر پارێزگاى سیستان و به‌لوجستانى ئێران و سوپاى ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاند، “هێرشه‌كه وه‌ڵامێك بوو بۆ هێرشه‌كانى ئێران و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى تووندتریش بن”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌كه‌وه بووه و كراوه‌ته‌سه‌ر گروپى (سوپاى رزگارى به‌لوجستان) له پارێزگاى سیستان و به‌لوجستان له ئێران”.
له‌باره‌ى زیانه‌كانه‌وه میدیاكانى پاكستان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، “جگه له زیانه مادییه‌كان حه‌وت كه‌س به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه بوونه‌ته قوربانى”.
له‌دواى هێرشه‌كه سوپاى پاكستان رایگه‌یاند، “هێرشه‌كه به‌رگریی بووه له ئه‌منیه‌تى پاكستان و وه‌ڵامێك بوو بۆ هێرشه‌كانى ئێران بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته، پێویسته ئێران چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى تووندتر بێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى سوپاى پاكستان، “ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه كراوه‌ته ئامانج بنكه‌یه‌كى گروپه جوداخوازه تووندئاژۆكان بووه”، به‌ڵام راگه‌یه‌نراوى پارێزگاى سیستان و به‌لوجستان ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، “كوژراوه‌كان سێ ژن و چوار منداڵن”.
دوێنێ چوارشه‌ممه، پاكستان هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى راگه‌یاند له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌ى ئێران كردیه‌سه‌رى و له‌و باره‌یه‌وه مومتاز زه‌هیرا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پاكستان رایگه‌یاند، “هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆسه‌ر پاكسان پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى پاكستانه و هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، بۆیه بڕیارمانداوه باڵیۆزى خۆمان له ئێران بكشێنینه‌وه و باڵیۆزى ئه‌و وڵاته‌ش له پاكستان ده‌ربكه‌ین”.
رۆژى سێشه‌ممه 17ى كانونى دووه‌م، ئێران به مووشه‌ك ناوچه‌ى به‌لوچستانى له پاكستان بۆردومان كرد. به‌پێى ئاماره‌كانى حكومه‌تى پاكستان به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه، “دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێ زانیارییه‌كانى حكومه‌تى ئێران ، “ئامانجیان له مووشه‌كبارانه‌كه بریتیه له به‌ئامانجگرتنى چه‌ند گروپێكى ئیسلامى تووندئاژۆ كه له‌و ناوچه‌یه‌ن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









