“یه‌كه‌مین لێدوانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌باره‌ى شه‌هیدبوونى ژینا پێشڕه‌و”

حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران | فۆتۆ: AP
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسایشى نیشتمانى عێراق هێڵى سوورى ئێرانه، ده‌شڵێت: “هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه كه منداڵێك له هێرشه‌كه‌ى ئێران‌دا بۆسه‌ر هه‌ولێر كوژرابێت”.
شه‌وى 15ى كانونى دووه‌م، وڵاتى ئێران به 10 مووشه‌كى فاتیح 110 هێرشى كرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێنج مووشه‌كیان به‌ر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی شه‌هید بوون. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى شه‌هید بوونى كارگوزارێكى ماڵه‌كه و بریندار بوونى هاوسه‌ر و دوو منداڵى تر‌ى ئه‌و سه‌رمایه‌داره.
له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌میانى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هانكى سلۆت، هاوتا هۆڵه‌ندیه‌كه‌ى رایگه‌یاند، “ئه‌و شوێنه‌ى كه مووشه‌كباران كراوه بنكه‌یه‌كى هه‌واڵگرى بوو، ئه‌و كاردانه‌وانه‌شى كه ئێران ده‌یان نوێنێت له چوارچێوه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندایه بۆ به‌رگریی كردن له خۆیان”.
به پێى به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، عه‌بدوڵاهیان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندیه‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “ئاسایشى عێراق بۆ ئێران هێڵى سووره و پاراستنى كارى له‌پێشه‌ى ئێرانه”.
له‌باره‌ى كوشتنى ژینا پێشڕه‌و دزه‌یی، كچى سه‌رمایه‌دارى شارى هه‌ولێر پێشڕه‌و دزه‌یی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، “هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه منداڵێك كوژرابێت له هێرشه‌كه‌دا”.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا و ئێران له چوارچێوه‌ى به‌داواداچوونێكدایه كه هۆڵه‌ندا ده‌ستیپێكردووه به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى شه‌هید کردنى ژینا پێشڕه‌و كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى هۆڵه‌ندییه و دوێنێش حكومه‌تى ئه‌و وڵاته باڵیۆزى ئێرانى بانگهێشت كرد به‌مه‌به‌ستى لێپێچینه‌وه لێى له‌و باره‌یه‌وه.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









