بەغداو هەرێم لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکۆکن

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كرد لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان ئاڕاستە بكەن بۆ ئەوەی پارەیان ڕەوانە بكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم لیستێكی مووچەی ڕەوانەی بەغدا كردووە كە وەزارەتی دارایی عێراق داوای نەكردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی SNN كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە دەستی کەوتووە، دوای نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كردبوو بەناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لیستێكی مووچە ڕەوانەی بەغدا كراوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی وت: ئەو لیستەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە ئاڕاستەی بەغدا كراوە بە گشتی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕی مووچەكانیان چ لەڕووی مووچەی خانەنشینی یاخود فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی و چاودێری كۆمەڵایەتی تیادا خراوەتەڕوو كە مووچەی سەرجەمیان بریتییە لە نزیكەی 914 ملیار دینار.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەشڵێت:” وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق ئەو لیستەی ڕەتكردووەتەوە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانە كراوە، چونكە وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستێك دەكات كە سەرجەم وردەكارییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی تیادا بێت بەجۆرێك لیستەكە ناوی سیانی و بڕی مووچە و پلەی فەرمانبەرەكە و ساڵی دامەزراندن و شوێنی كارەكەی تیادا بێت، بۆیە هەتا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئەو لیستەی ڕەوانە نەكردووە و ناشزاندرێت كەی ڕەوانەی دەكات”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









