“مانگانە پێویستمان بە نزیكەی دوو هەزار دەرزی گەشەی منداڵ هەیە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مندڵانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات مانگانە بە نزیكەیی پێویستیمان بە دووهەزار دەرزی گەشەی منداڵان دەبێت، بەلام لە ئێستادا كورتهێنانمان هەیە زیاتر لە 600 منداڵ و نەخۆش پێویستیان بەو جۆرە دەرزییە هەیە بەڵام تەنها 295 دەرزیمان بەدەستگەیشتووە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقییەوە.
د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی كەمی دەرزی گەشی منداڵان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقییەوە بڕی پێویستی ئەو دەرزییەمان بۆ نانێرێت، چونكە ئێمە لە سلێمانی مانگانە پێویستیمان بە زیاتر لە هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دەرزی دەبێت بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕەی لەبەردەستدایە كەمە و بەشی پێداویستی ناكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بڕێك دەرزی گەشەی منداڵانمان بۆ نێردراوە كە ژمارەیان 295 دەرزییە، بەڵام ئەمە بڕێكی كەمە چونكە لە نەخۆشخانەكەمان زیاتر لە 600 نەخۆش پێویستیان بەو دەرزییەیە بۆیان بەكار بهێنین، بۆیە دەبێت وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقی بڕی پێویست لەو جۆرە دەرزییە بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئەوەشی خستە روو، گرفتەكەدا لەوەدایە كە هەندێك نەخۆش هەن پێویستیان بە چەند دەرزییەكی گەشە هەیە بۆیان بەكار بهێندرێت، هاوكات هەندێك لە باوكان و دایكانیش بەبێ ڕاوێژی پزیشكی پسپۆڕ دەرزی گەشە بۆ منداڵەكانیان بەكار دەهێنن، كە ئەمە لەبری ئەوەی تەندروستیان باش بكات زیاتر زیانیان پێدەگەیەنێت، بۆیە واباشتر لە بەكار هێننانی هەر دەرمان و دەرزییەك ڕاوێژ بە پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









