
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان كارمه‌ندانى ته‌ندروستى گرێبه‌ست له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سه‌ره‌كى ناوچه‌كه له‌به‌ر پێنه‌دانى مووچه مانگرتنیان راگه‌یاندووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند به‌شێكى نه‌خۆشخانه‌كه له كاركه‌وتووه و لایه‌نى پەیوەندیداریش چاوه‌ڕێن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ڵامیان بداته‌وه.
د. كاوه محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند: ماوه‌ى چوار ڕۆژه ته‌واوى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى گرێبه‌ست له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له به‌ر پێنه‌دانى مووچه‌كانیان مانیان گرتووه كه ماوه‌ى پێنج مانگه وەریان نەگرتووە.
وتیشى: “ژماره‌یان 21 كارمه‌نده و له‌و ژماره‌یه‌ش 14 كارمه‌ندیان له ڕه‌گه‌زى مێن و به‌مهۆیه‌شه‌وه چه‌ند به‌شێكى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان په‌كى كه‌وتووه له‌وانه ئێستا كه‌س نییه هێڵكارى بۆ ئه‌و ژنانه بكهات كه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كه‌ن یان هه‌ندێك لایه‌نى په‌یوەست به قاوشى ژنان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش داوایان له‌و كارمه‌ندانه كرد بایكۆتى ده‌وام نه‌كه‌ن، به‌ڵام بێ سوود بووه.”
د. كاوه محه‌ممه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، داواكاریی كارمه‌نده‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌رزكردووه‌ته‌وه ئه‌وانیش بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییان ناردووه بڕیاره ڕۆژى یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌ت وه‌ڵامیان بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت.
نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار گرنگترین نه‌خۆشخانه‌ى ناوچه‌كه‌یه بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو كتوپڕ و برینداریی و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى پێویستیان به فریاگوزارى خێرا هه‌یه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









