وتەبێژی سەربازیی سەرۆکوەزیرانی عێراق: داعش تووشی پەرتبوون بووە

دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعش
SNN-
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت: “کوژرانی حاجی تەیسیر گورزێکی کوشندە بوو لە داعش کەوت و دوای نەمانی خەلیفەکەشیان ئەو رێکخراوە دووچاری پەرتبوون بووە”.
عەمید یەحیا رەسووڵ لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی: “هەوڵی زۆر درا تا توانرا والی عێراقی داعش کرایە ئامانج و لەناو برا” وتیشی: “کوژرانی ئەو گورزێکی گەورە بوو لە داعش کەوت”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە حاجی تەیسیر هیچ هۆکارێکی پەیوەندیکردنی پێنەبووە تا بەئاسانی بدۆزرێتەوە و بە ئەستەم زانیاریمان لەبارەی شوێنی دانیشتنی وەرگرت لەدێرەزووری سوریا.
بەوتەی عەمید یەحیا رەسووڵ لەوەتەی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش کوژراوە، رێکخراوەکە تووشی لەبەریەکهەڵوەشانێکی گەورە هاتووە و خۆیان پێناگیرێتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









