
ئاڵاى ئه‌مریكا و ئێران | فۆتۆ: PA Images via Getty Images
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بێبه‌ریبوونى وڵاته‌كه‌ى له‌و هێرشانه ده‌ربڕى كه ده‌كرێنه‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مریكا و ده‌ڵێت: “ئێمه چه‌ندین جار وتومانه گروپهكانى به‌رگریی ئیسلامى بێده‌نگ نابن له‌و تاوانانه‌ى كه رژێمى زایۆنى له ناوچه‌كه‌دا ده‌یكه‌ن”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى كانونى دووه‌م، ناسر كهنعانى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌باره‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه ئاراسته‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌كرێن له‌باره‌ى “پاڵپشتیكردنى ئه‌و گروپه چه‌كداریانه‌ى كه هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر ئه‌مریكا”، رایگه‌یاند، “ئێمه بێبه‌رین له‌و تۆمه‌تانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتى هیچ گروپێكى چه‌كدارى ناگرین، بۆ ئه‌وه‌ى هێرشبكاته‌سه‌ر هیچ وڵاتێك”.
وتیشى: “ئێمه چه‌ندین جار وتومانه گروپهكانى به‌رگریی ئیسلامى بێده‌نگ نابن له‌و تاوانانه‌ى كه رژێمى زایۆنى له ناوچه‌كه‌دا ده‌یكه‌ن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ نوێنه‌رى ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ئێران بێبه‌رییه له‌و هێرشه‌ى كه بووه هۆكارى كوژرانى سێ سه‌ربازى ئه‌مریكى له باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌رده‌ن له‌سه‌ر سنوورى سوریا”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، “لە ئاکامی هێرشێک کە لەڕێگەی درۆنەوە کراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئه‌ردن و لە ناوچەیەک لەسەر سنووری نێوان ئەو وڵاتە و سووریا، سێ سەربازمان کوژراون و 25 سەربازی دیکەشمان برینداربوون”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد و بەڵێنیشیدا تۆڵە لەو لایەنانە بکەنەوە کە دەستیان لە هێرشەکەدا هەبووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
14كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









