روونكردنه‌وه‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌سه‌ر سزادانى بانكى هودا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه

دیمه‌نێك له بانكى هوداى عێراقى | فۆتۆ: بانكى هودا
SNN
پاش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا سزاى خسته‌سه‌ر بانكى هودا له عێراق، بانكى ناوه‌ندى عێراقش ده‌ڵێت: “بانكه‌كه جگه له دۆلار ده‌توانێت به هه‌ر دراوێكى تر مامه‌ڵه بكات و ئه‌و سزایه‌ى كه خراوه‌ته‌سه‌رى به‌هۆى چالاكیه‌كانیه‌وه بووه له ساڵى 2022”.
دوێنێ دووشه‌ممه 29ى كانونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “بڕیارماندا به سه‌پاندنى سزاى دارایی به‌سه‌ر بانكى هودا و ئه‌حمه‌د موسه‌وى خاوه‌نیدا، به‌هۆى تێوه‌گلانیان له پاره‌داركردنى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى و سپێكردنه‌وه‌ى پاره له به‌رژه‌وه‌ندى ئێران”.
له‌باره‌ى ئه‌و سزايانه‌ى كه سه‌پێنراوه به‌سه‌ر بانكه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بانكى ناوه‌ندى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “بانكه‌كه ده‌توانێت درێژه به ته‌واوى مامه‌ڵه داراییه‌كانى بدات به سه‌رجه‌م دراوه بیانییه‌كان جگه له دۆلار، له ئێستاشدا كارى خۆى ده‌كات”.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندیدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “هۆكارى سزاكه‌ى سه‌ربانكى هودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و چالاكییانه‌ى كه بانكه‌كه له‌ساڵى 2022دا ئه‌نجامیداون”.
دوێنێ ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگه‌یاند، “بانکی هودا سوودی لە دۆلاری ئەمریکی وەرگرتووە بۆ پشتیوانیکردن لە رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان، بۆیه سزادراوه”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









