پەرلەمانتارێکی عێراق هۆکاری نەناردنی پارە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکراکرد

SNN
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان هۆکارە بۆ دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەرەکانی، دەڵێت “هەرێم یاسایی بودجە جێبەجێ ناکات و داواکارییەکانی بەغدا قبوڵ ناکات”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی کانوونی دووەم، محەمەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، پێشتر یاسای بودجە پەسەند کرا کە چارەسەرێکی روون و راشکاوی بۆ هەموو کێشە هەڵپەسێردراو و کەڵەکەبووەکانی ساڵانی ڕابردووی تێدایە، لە نێویشیاندا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
دەڵێت “دەبێت هەرێمی کوردستان داهاتەکانی رادەست بکات، هەژمارێکی بانکی بکاتەوە و نەوتیش لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بکات، هەر کاتێکیش حکومەتی هەرێم ئەو داواکارییانە جێبەجێ بکات، شایستەکانی خۆی لە بودجە وەردەگرێت”.
ئاماژەی بەوەکردووە، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە، رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەولێر لیستی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم رادەست بکات بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ مووچەکانیان بۆ رەوانە بکرێت، وتوویەتی “نیوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانی هەولێر رادەستی بەغدای کردووە وەهمی و بندیوارن”.
رونیشیکردووەتەوە، “حکومەتی هەرێم هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە، ئەویش بە جێبەجێنەکردنی یاسای بودرجە و نەناردنی لیستی فەرمانبەران.”
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتە روو، “چاوەڕوان دەکرێت شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەخت بکات بەمەبەستی دانوستان لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی هەمیشەیی بۆ دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









