هه‌موارى یاسای بودجه و دواكه‌وتنى مووچه هه‌ولێر و به‌غدا ده‌باته‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ئاشكرایده‌كات، شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه و دواكه‌وتنى ناردنى مووچه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى شوبات، رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى حكومه‌تى عێراق ئاشكرايكرد، “شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى هه‌میشه‌یی بۆ دواكه‌وتنى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و هه‌موارى یاساى بودجه گفتوگۆ ده‌كه‌ن”.
به‌پێى راپۆرتى رۆژنامه‌كه، “بەرپرسانى عێراق له رابردوودا جەختیانکردووەتەوە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دەبێت، هەرێم داهاتەكانی رادەستبكات و هەژمارێك بكاتەوە و نەوت لەڕێگه‌ی كۆمپانيای سۆمۆوە هەناردەبكات. ئەگەر توانى ئه‌و داواكارییانه جێبه‌جێ بكات، ئەوە مافی خۆی لە بودجە وەردەگرێت، بە مووچەى فەرمانبەرانیشەوە”.
هاوكات، محەمەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى هۆكارى به‌رده‌وامى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “هۆکارى کێشەکانى هەولێر و بەغدا لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە، کە ئامادەنییە بڕگەكانی بودجەی فیدراڵی جێبەجێبکات، ئەوەش بووەتە هۆكارى ئەوەى بەغدا پشکى هەرێم نەنێرێت”.
سه‌ردانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه، پاش تێپه‌ڕینى دوو هه‌فته به‌سه‌ر بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بۆ ناردنى 618 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى دارایی پاره‌كه‌ى خسته‌سه‌ر هه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، “له سبه‌یه‌وه ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌كه‌ین، چونكه 618 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشتووه”.
رۆژى شه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردرا به ناردنى 618 ملیار دینار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه و پشكى هه‌رێم ده‌چێته‌سه‌ر خه‌رجى حاكیمه و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ره‌وانه ده‌كرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









