
بەفربارین لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٣
SNN
كهشناسی ههرێم راگهیهندراوێكی له بارهی كهشوههوای ئهمڕۆ و سبهینێ ههینی 2ی شوباتی 2024 بڵاوكردهوه و ئاماژهی بهوهدا كه شهپۆلێكی بهفرو بارانبارین ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه، دەڵێت “پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو پلە نزمدەبنەوە”.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 1ی شوباتی 2024، کەشناسی هەرێم لە بارەی کەشی ئەمڕۆوە رایگەیاندووە، ئاسمان لەکاتەکانی بەیانى تا دوایی نیوەرۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە ئێوارەدا شەپۆلێکى باران و بەفر بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەست پێدەکات تا ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری باران بارین لەسەنتەری پارێزگای هەولێر لەئێوارەدا لەهەندێک ناوچە هەیە، باران بارین لەگەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کەرکوک تا باکوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین بەشێوەى نمە باران و هەندێک کات تاوە بارانى مامناوەند دەبێت.
روونیکردووەتەوە، لە ئەنجامى کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەر تەواوى زنجیرە چیا سنووریەکان و لووتکە و قەدپاڵى چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە شەودا بە نزیکەى دوو بۆ چوار پلە نزم دەبێتەوە.
له بارهی كهشوههوای سبهینێ ههینی 2ی شوباتی 2024، ئاشکرایکردووە، “کەش سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەئەنجامی کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردەی رووی لەناوچەکەمان دەکات لەکاتی باران بارین و ئەگەری بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەتایبەت ئەو شاخانەى بەرزیان دوو ههزار مەتر زیاترە، پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین لەسنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر بێت بەراورد بەناوچەکانی تر”.
هاوکات، پلەکانی گەرما بەنزیکەی چوار تـا شهش پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئهمڕۆی شارهكانی ههرێم:
هەولێر: 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 7 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 9 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 5 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -5پلەى سیلیزى
سۆران: 3 پلەى سیلیزى
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









