“ئهمریكا بیناى چۆڵى بۆردومان كرد و میلیشیاكان پێشتر چۆڵیان كردبوون”

ئەحمەد جدیان ئەلدولەیمی، قائیمقامی پێشووی شارۆچکەی ئەلقائیم | فۆتۆ: VOA
SNN
قائیمقامی پێشووی شارۆچکەی قائیم رایدهگهیهنێت، ئهو خانووانهى كه بۆردومان كران لهلایهن ئهمریكاوه چۆڵ بوون، دهشڵێت: “بههۆى بۆردومانهكهوه سێ خانوو رووخان”.
شهوى رابردوو 2ى شوبات، هێزهكانى ئهمریكا له عێراق و سوریا به 125 مووشهك زیاتر له 85 بنكهى گروپه چهكدارییهكانى سهربه ئێرانیان كرده ئامانج و كوژراو و بریندارى لێكهوتهوه” بهپێى زانیارییهكانى فهرماندهیی ناوهندیی هێزهكانى ئهمریكا.
لهبارهى هێرشهكهوه، ئەحمەد جدیان دلێمى، قائیمقامی پێشووی شارۆچکەی قائیم کە ئێستاش دانیشووی ئەو شارۆچکە سنووریەیە ئهمڕۆ شهممه 3ى شوبات، رایگهیاند، “دوای کاتژمێر 12ی نیوەشەو بۆردومانێکی چڕ و قورسی ناوچەی سکەک لە قەزای قائم دەستیپێکرد، ئەو ناوچەیە هاوسنووری سوریایە و بەشێکی زۆری خانووبەرەکانی ئەو ناوچەیە لەلایەن بەشێکی ئەو هێزانەی حەشدی شەعبییەوە بەکاردەهێنرێن کە لە شارۆچکەی قائیمن، بەڵام ئەو خانووبەرانە لە کاتی بۆردومانەکاندا هیچ میلیشیایەکی لێنەبووە”.
وتیشى: “بۆردومانەکان بوونە مایەی داڕمانی تەواوەتی سێ خانوو و نزیکەی 10 خانووی تریش ئاگریان تێبەربوو”.
قائیمقامی پێشووی شارۆچکەی قائیم کە پێشتر ژەنەراڵ بووە لە لەشکری عێراقدا و ئێستا خانەنشینە ئهوهشى خستهڕوو، “لە ئاکامی بۆردومانەکان عەمارێکی گەورەی چەک و تەقەمەنی تایبەت بە میلیشیاکان لەناوبرا”.
به وتهى ئەحمەد دلێمى، “لەناو خەڵکی سڤیلیدا کوژراو و بریندار هەن” و دەڵێت: “لەو روانگەیەوەی پێشتر کەسێکی سەربازیی بووم، تێناگەم و نازانم بۆچی پێشوەخت، واتە لە دوای ئەو هێرشەی لە ناو خاکی ئەردەندا کرایەسەر سەربازەکانی ئەمەریکا، ئەمەریکا رایگەیاند دەستدەکاتبە بۆردومانکردنی شوێنەکانی میلیشیاکان، لە کاتێکدا دەبووایە لەناکاو بیکردایە، چونکە هەرچی ئەو میلیشیایانەی لە شارۆچکەی قائم بوون پاش ئەو راگەیاندنانەی ئەمەریکا هەر بە تەواوەتی بنکەکانیان چۆڵکرد، واتە هەر کە زانییان ئەمەریکا لێیان دەدات، ئەوان زوو خۆیان پێچایەوە و شوێنەکانیان جێهێشت”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









