ئێران بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سوریا راگەیاند

SNN
ئێران بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سوریا راگەیاند، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هێرشەکانی بە “هەڵەیەکەی مەترسیدار”ناوبرد.
ئەمڕۆ شەممە 3ی شوبات، ناسر کەنعان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سوریا راگەیاند و ئاشکرایکرد، ئەو هێرشانە سەرکێشی و ستراتیژییەکی هەڵەیە و لە ئەنجامدا ناسەقامگیری و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا دروست دەکات، بەبێ ئەوەی روونیبکاتەوە لەو هێرشانەدا هیچ ئێرانییەک کوژراوە یان نا.
وتیشی “ئەو هێرشانە دەستدرێژییە بۆ سەروەری خاکی عێراق و سوریا”، ناوبراو ئەو هێرشانەی بە هەڵەیەکی گەورە و مەترسیدار ناوبردووە.
شه‌وى رابردوو 2ى شوبات، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا به 125 مووشه‌ك زیاتر له 85 بنكه‌ى گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له ئێرانیان كردووەته ئامانج و كوژراو و بریندارى لێكه‌وتووەته‌وه.
هاوکات، باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى ناوه‌نديى عێراق له‌باره‌ى زیانه‌كانى هێرشه‌كانه‌وه رایگه‌یاند، “به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئه‌مریكاوه 16 كه‌س كوژراون و 25ى تریش بریندار بوون، به‌شێك له قوربانیه‌كانیش هاووڵاتى سڤیلن”.
باسم عه‌واد، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “هێرشه‌كه جگه له زیانه گیانیيهكان زیانى ماددى زۆرى به خانووى هاووڵاتییان گه‌یاندووه”.
لیوا یەحیا رەسوڵیش، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كدارییه‌كانى عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکاوە وتی، “هێرشه‌كان پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراقه، ناوچه‌كه به‌ره‌و دۆخێكى پێشبینینهكراو ده‌بات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى بۆ ئاسایشى عێراق ترسناك ده‌بن”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









